ئەوروپا پارچە پارچە دەبێت

خواكوڕك
ھەڵبژاردنی دوناڵد ترەمپ وەكو سەرۆكی بەھێزترین وڵات ھانی پارتە پۆپۆلیستی و ڕاسترەوەكانی ئەوروپا دەدات بۆ پێداگیریكردن لە دروشم و پرۆژە و خەونە ئایدلۆژییەكانیان .

(ماری لۆپێن) سەرۆكی بەرەی نیشتمانی راستڕەوی توندھاژوو لە فەرەنسا بەربژێری پارتەكەی بۆ سەرۆكی فەرەنسا بۆ ساڵی ٢٠١٧ لە بارەی ترامپەوە دەڵێت ترەمپ دیارییەكی گرنگ و گەورەیە كە دەنگەرانی ئەمەریكا بەخشیویانە بە جیھانی ئازاد و ئەوروپا ،ھاوكات ئەوەشی پشتڕاست كردەوە ئامانجیانە یەكێتی ئەورۆپا تێك بدەن و كۆتای بەو یەكێتیە زۆرە ملییە بھێنن و فەرەنسا و ئەوروپا رزگار بكەن.

(نایجڵ فاراج ) سەركردەی پارتی سەربەخویی كە پارتیكی راست ڕەوی دژە ئیسلام و نیشتەجێبوونی كۆچبەرانە لە ئەوروپا و بەریتانیا دەڵێت : ژیانی ئەوروپیە نیشتیمان پەروەرە ئازادەكان گۆڕا ئاسۆیەكی گەش چاوەری ئەوروپا سیاسەتەكانی دەكات، بەریتانیا بریاری دا ئەمەریكاش ترەمپی كردە سەرۆك.

-سەركردە و سیاسیە دیاری ناسیۆنالیستی توندھاژووی وڵاتی نەمسا (كریستیان شتراخ ) دەڵێت ترەمپ جێگەی ھیوایە و ئومیدی بە ئەو گۆرانكاری و سیاسەتانە ھەیە كە ترەمپ لە سەر ئاستی جیھان مەرامیەتی ئەنجامی بدات ، ئاماژە بە پەیوەندییە تەلەفۆنیی كرد لەگەڵ تیمی ڕاوێژكاری ترەمپ، دەلێت بۆی دەركەتووە كە دروشمەكانی ھەڵبژاردن لە ١٠٠ ڕۆژی یەكەمی دەست بە كاربوونی ترەمپ وەكو سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئاسۆیی جێبەجێكردنی بە دیار دەكەوێت.

-لە ئەڵمانیاش (فراوكە پێتری )سەركردەی رەگەزپەرستی دیاری” پارتی ئەڵتەرناتیڤ لە پیناو ئەڵمانیا” كە پارتیكی ڕاستڕەروی ناسیۆنالیستە ، نزیكە لە تێورەكانی ھیتلەری دكتاتۆری ئەڵمانیا سوورە لە سەر بەردەامیدان بە خەبات و چالاكی سیاسی بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنەكانی ئەلمانیا لە ساڵی داھاتوو دەڵێت بەردەوامین لە ھەوڵدان بۆ گەیشتن و بەدەستھێنانی زۆرترین كورسی پارلەمانی وڵات .

سەرۆكی پارتی ئازادی ھۆڵەندی (گێرت ڤیڵدەرز) پێی وایە كە بریتانیەكان پێشڕەو بوون لە كردنەوەی دەرگای دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا، ” BREXIT “دەنگدانی ئەوان ویستی زۆرینەی دانیشتوان ئەوروپی نێو ئەم یەكتییە شكستخواردووەیە ، دواتر دەنگدانی ئەمریەكانی بەدوادا ھات، دەری خست تەواوی ئەوروپی و ئەمریكییە ئازادیخوازەكان ھاوڕان لە مەر ئیسلام و مەترسی ھاتنی شەپۆلی كوچبەران داخستنی سنوور و دەرگاكان و پێداچوونەوە بە تەواوی یاساكانی ئەوروپا كردەوە.

پسپۆرانی دەرونناسی سیاسی و ئابوری باس لە مەترسی سەركەوتنەكەی دۆناڵد ترەمپ دەكەنی پییان وایە، كاریگەری سەركەوتنی ترەمپ لە ھەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠١٧ لە ئەوروپا بە دیار دەكەوێت ، ئەگەری ئەوە ھەیە گۆڕانكاری ڕێشەی لە پێكھاتەی یەكێتی ئەوروپا دروست بێت ، ڕێكەوتن و ھاوپەینانی و تۆربەندە ئابووری و بازرگانی و پێشەسازی و بانكییەكانی جیھانیش بەدەر نەبن لەو گۆڕانكاریانە .

هەورەها چاودێرێكی سەربازی نەیشاردەوە خودی ھاوپەیمانی ئەتڵەسی ناتوش تووشی لێكترازان لاوازی و كەمی سەرچاوە دارایێەكانی ببێت، چاودێرانی ستراتیژی و سیاسەتی نێودەوڵەتی ترسەكانیان ناشارنەوە ئاماژە بە گۆرانكاڕییەكی مەزنی سەدە دەكەن پیان وایە ئەگەر ھاتوو ئەروپاییەكانیش لە ساڵی داھاتوو ھاوشێوەی دەنگدەرانی بەریتانیا و ئەمەریكا ھەنگاو و بڕیارە سیاسیەكانیان بدەنە دەست پارتە پۆپۆلیستەكان و قەدەری سەندوقەكانی دەنگدانەوە ئەگەری ئەوەی ھەیە كۆتای بە یەكێتی ئەوروپا و ھاپەیمانی باكووری ئەتلەسی (ناتۆ ) بێت .

روسیا و چین راستە بە وردییەوە دەڕواننە وتار و لێدوانەكانی ترەمپ بەڵام ھەرچی تایبەتە بە ئەوروپا نیگەرانیان ناكات و ئەوروپایەكی بێھێز و پارچە پارچە بوو ھێزی زیاتریان پێدەبەخشێت ھاوكار دەبێت لە گۆڕینی باڵانسی سیاسی و ھێزی ئابووری .

سەرچاوە
ئێلاف نیوز
شپیگل نیوزپەێپەر

Back to top button