وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بە شێوەیی فەرمی پێشوازی لێ نەکرا
ڤێب سایتی ( رویداد 24 ) لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا بە بڵاو کردنەوەی ڤیدئۆیەک لە کاتی گەیشتنی هایکو ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بۆ تاران دەنووسێت وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بێ ئەوەی کەسێکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازی لێ بکات گەیشتە تاران .
ئەم هەواڵە باس لەوە دەکات ، هۆکاری گرینگی پێنەدان بە هاتنی هایکو ماس بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، ڕۆژی ڕابردوو لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران قسەی کردووە .