مەسرور بارزانی و مەولود چاوشئۆغلۆ لە کۆبوونەوەدان

مەسرور بارزانی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەولێر لە کۆبوونەوەدایە.

بە گوێرەی زانیارییەكان كۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و مەولود چاوشئۆغلۆ، پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا تاوتوێ دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی باڵای حکوومەتی تورکیا بۆ بەشدارییکردن لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری هەولێر.

Back to top button