مەسرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠-٦-٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە و دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندی ھاوبەش وسەقامگیری و ئاسایش و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان گەلانی
ناوچەکەدا کرایەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، وێڕای بەئاوات خواستنی سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی داھاتووی حکومەتێ ھەرێمی کوردستاندا، فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و پەرەپێدانی پەیوەندی دوو قۆڵی لەنێوان هەردوولا لەگشت بوارەکان
بەپێویستزانی.

لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی، وێڕای ئاماژەدان بەگرینگی بوونی بەرژەوەندی ھاوبەش لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا، خواستی ھەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە
بوارە جۆراوجۆرەکان دەربڕی.

Back to top button