سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە هەولێر

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەولێر و بەشداریی مەراسیمی سوێندخواردی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازییان لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

Back to top button