هۆشداری ده‌درێت پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ 44 پله‌ی سیلیزی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ و سبه‌ی سێشه‌م، باری كه‌شوهه‌وا له‌ هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێم جێگر ده‌بێت و ئاسمان له‌ نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌وردا ده‌بێت.

پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌كی تر به‌رز ده‌بنه‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ نێوان 28 تا 44 پله‌ی سیلیزی ده‌بن و سبه‌ی له‌ نێوان 27 تا 42 پله‌ ده‌بن.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگای كه‌ركووك گه‌رمترین ئاست تۆمار ده‌كات و پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ 44 پله‌ی سیلیزی.
Back to top button