سەرەڕای شەری ئابووری نێوانیان ، هەناردەی چین بۆ ئەمریکا ڕووی لە زیاد بوونە

هەناردەی چین بۆ ئەمریکا لە مانگی ڕابردووا زیادی کردووە . ئەوە لە کاتێکدایە ئەمریکا لە سەر بەشێکی زۆری کاڵای چینی بۆ هاوردە کردن نرخی گومرکی بردۆتە سەرێ و هاوکاتیش هەناردەی ئەمریکا بۆ چین کەمی کردووە .
ڕۆیتەرز ئاشکرای دەکات ڕۆڵی بازرگانی دەرەوەیی دوو وڵاتی ئەمریکا و چین سەرەڕای سیاسەتی ئابووری حکومەتی ترەمپ لە دژی چین ، باس لە هەناردەی زیاتری چین دەکات بۆ ئەمریکا .

چاودێران پێشبینی ئەوەیان کردبوو زیادکردنی نرخی گومرکی بە رێژەی 200 ملیارد دۆلار لە سەر هاوردەی کاڵای چینی بۆ ئەمریکا ، دەبێتە هۆی ئەوەی هەناردەی چین بۆ ئەمریکا کەم بکات .هاوکات ترەمپ دەڵێت زێدەکردنی نرخی گومرکی لە سەر کاڵاکانی چین تا 300 ملیارد دۆلاریش دەچێتە سەرێ .