دەقی گوتاری سەرۆك بارزانی و بەرھەم ساڵح و حەلبووسی و عەدل عەبدولمەھدی و نێچیرڤان بارزانی
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی، سوێندی یاسایی خوارد و وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو.
رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه دوای دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو له ته‌لاری سه‌عد عه‌بدوڵڵا و دوای ئه‌وه‌ش رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه ده‌ستیپێكرد.
هه‌ر له‌میانه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌دا چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكران
* سەرۆك بارزانی: پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م و به هه‌موو توانایه‌كیش پشتگیری ده‌كه‌م
سەرۆك مەسعوود بارزانی رایگەیاند، كە پشتیوانی سەرۆكی هەرێم دەكات و هیوایشی خواست لایەنە ناوخۆییەكان كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارە بكەن.
سەرۆك مەسعود بارزانی، لە میانەی مەراسیمی سوێندخواردنی یاسایی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گوتارێكی پێشكەش كرد و وێڕای بەخێرهێنانی میوانەكان و دەربڕینی خۆشحاڵی بە ئامادەبوونیان، سوپاسی خەڵكی كوردستانیشی كرد، كە خۆڕاگر بوون لە بەرانبەر ئەو هەموو تەحەدییانەی لەسەر هەرێمی كوردستان هەبوون.
هەروەها سەرۆك بارزانی تیشكی خستە سەر ئەوەی، كە لە دوای هەڵبژاردنی ٣٠ ئەیلوولی ساڵی رابردوو، كەشێكی تایبەت هاتووەتە ئاراوە، لە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەی رابردووش هەلومەرجێكی نوێ هاتووەتە پێشەوە، كە سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرا و ئەمڕۆش سەرۆكی هەرێم سوێندی یاسای خوارد و سبەینێش هەنگاوەكانی كابینەی نوێ دەست پێ دەكات.
بارزانی، لە میانەی گوتارەكەیدا، پشتیوانی خۆیشی بۆ نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست، داوایشی كرد، كە هەوڵ بدەن هەموو لایەك پێكەوە ئەو كێشانەی ماون چارە بكەن، بە تایبەتیش ئەو كێشانەی لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستاندا هەن، كە رۆژ بە رۆژ مەترسییەكانیش زۆرتر دەبن، بە پێویستیشی زانی بە حیكەمەت و لێكتێگەیشتن و بە پێی دەستوور لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكانی ناوچەكە، گرفتەكان چارە بكرێن.
سەرۆك بارزانی جەختیشی لە مەترسیی تیرۆریستانی داعش كردەوە، بەو پێیەی ئەوان خەریكی خۆڕێكخستنەوەن لە لایەك، لە لایەكی دیكەیشەوە هاوبیرانی داعش‌یش ماون، كە مەترسیی گەورەن بۆ وڵات و ناوچەكە و سەرجەم جیهانیش.
لە كۆتایی گوتارەكەیشیدا ئومێدی خواست، كە ئەو كێشانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن، بە گفتوگۆ چارە بكرێن، هیوایشی خواست كە لایەنە ناوخۆییەكانیش كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارە بكەن.
* د.بەرهەم ساڵح: گەورەیی کاک مەسعود بە پلە و پۆست نییە
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق له دانیشتنی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆنه‌یه‌كی مێژوویی و گرنگه و پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و گووتی: “هه‌مووان چاوه‌ڕوانی زۆریان لێی هه‌یه، رۆڵی سه‌رۆك بارزانیشی وه‌كو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنم و به پێگه‌ی خۆی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی نواند له سیاسه‌ت و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، نه‌خشی خۆی هه‌بووه”.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری پێشووی سه‌رۆكی هه‌رێمیش كرد. روونیشی كرده‌وه، ده‌ورو كاریگه‌ریی به پۆست و پله‌ی سیاسی نییه، بۆیه كاك مه‌سعوود له داهاتوو ده‌وری زیاتر ده‌بێت كه له سه‌رووی 50 ساڵ زیاتر خه‌باتی هه‌یه، چاوه‌ڕوانیشی له پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی هه‌یه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێگه‌ی كاك مه‌سعوود ده‌بێته هۆی ساڕێژی برینه‌كانی ناوماڵی كورد و یه‌كخستنه‌وه ناوخۆی كوردستان.
هاوكات رۆڵی مام جه‌لال و پشتیوانی نه‌وشیروان مسته‌فاشی ئاماژه پێكرد، كه رۆڵیان له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه. ئاماژه‌ی به تاوانه‌كانی ئه‌نفالی گه‌رمیان و بارزانی و هه‌زاران گوندی وێرانكراو كرد، كه هه‌وێنی ئه‌م ده‌ستكه‌وت و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانن و ده‌بێت ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه به‌رز بنرخێنین و به هه‌مووان بیانبپارێزین، به یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان و به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی كوردستان چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی و فه‌رمانڕه‌واییه‌كی باشتر ده‌ست پێبكرێت.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه‌كه رایگه‌یاند، دۆخه‌كه دژواره و پێشبینی كردن بۆ داهاتوو روون نییه، خه‌ڵكی عێراق له رابردوودا چه‌ندین شه‌ڕ و ناخۆشی بینیوه، كه دواهه‌مینیان شه‌ڕی داعش بوو كه به هه‌مووان توانرا رێكخراوه‌كه به هه‌وڵی هه‌مووان، پێشمه‌رگه، سوپای عێراق، حه‌شدی شه‌عبی و پشتیوانی هاوپه‌یمانان تێكبشكێنرێت.
سه‌رۆككۆماری عێراق گووتی: “رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و شۆڕ و كاره‌سات و شه‌پۆلی توندڕه‌وییه، پێویستی به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه، له پێكهێنانی سیسته‌مێكی سیاسی ئابووری بۆ ناوچه‌كه و به‌رپاكردنی ئاشتی و سه‌قامیگریر له وڵاته‌كان.
چاره‌سه‌ر شه‌ڕ و شۆڕ نییه، به‌ڵكو گفتوگۆیه، سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌بێ دابینكردنی مافی كورد نابێت، وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانی تورك و فارس و عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و به‌های هاوبه‌شی هه‌یه. پێویسته هه‌وڵبده‌ین له عێراق به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، عێراق بكه‌ینه‌وه پێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش و وڵاته‌كه‌ش تووشی شه‌ڕ و ئاشووب نه‌كه‌ینه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی پێویستمان به پته‌وكردنی ریزه‌كانی ناوخۆی عێراقی، ئه‌گه‌رچی به قسه خۆشه به‌ڵام پیویستی به هه‌نگاو و كرداری پێویست هه‌یه، به‌تایبه‌تیش چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، به‌ڵكو پێویست به چاره‌سه‌ركردنی حكومڕانی له سه‌رتاسه‌ری وڵات له به‌سڕه‌وه تا مووسڵ هه‌یه، ئه‌وه‌ش به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور و رێككه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشته‌وایی گه‌لانی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و فدراڵی بكات”.
هه‌روه‌ها گووتی: “با له بری ململانێی و ناكۆكی، ئه‌و خێر و بێره‌ی له‌و وڵاته هه‌یه بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵك و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكار و پێشكه‌وتنی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا به‌كاربهێنرێت”.
* حەلبووسی: پاڵپشتی نێچیرڤان بارزانی بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان دەکەین
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پاڵپشتی خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد کرد.
حەلبووسی لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند:”پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم و هەڵبژاردنی هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا”.راشیگەیاند: “ئێمە بەربەستمان لە پێشە و هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی هەلێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەشێوەیەک هیچ کێشەیەک نەمێنێت، بۆ ئەمەش ئێمە پاڵپشتی دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشدا: “بەڕێز مەسعوود بارزانی لە ماوەی نیو سەدەی رابردوو، هەوڵێکی زۆری بۆ بەدەستهێنانی مەفەکانی خەڵکی کوردستان داوە و بەردەوامی بە کاروانەکانی مەلا مەستەفا بارزانی دا”.
محەمەد حەلبووسی راشیگەیاند: “ئێستا کوردستان بووەتە لایەنێکی بەهێز و دەتوانێت رکابەری وڵاتانی دراوسێ بکات”.
* حه‌مید ئه‌لغزی به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: كار بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێم ده‌كه‌ین
حه‌مید ئه‌لغزی به نوێنه‌رایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و پیرۆزبایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی به سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان راگه‌یاند.
حه‌مید ئه‌لغزی، رایگه‌یاند، به خۆشحاڵییه‌وه وه‌كو نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران، به‌شداریان له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ش پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان كرد.
هاوكات ستایشی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانی كرد له په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسییه‌ت، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه‌كانی پێشووی عێراق لێیان كراوه. روونیكرده‌وه،
له حكوومه‌تی ئێستادا كار له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن، به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ئاشتی زیاتر به‌رقه‌رار ده‌كه‌ن و پێشووتریش ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ی له‌به‌رده‌م عێراقدا هه‌بوون، به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ند قۆناغێكی پێشكه‌وتوویان بڕیوه بۆ باشتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوولا و به گفتوگۆ په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن.
راشیگه‌یاند، پێویسته به هه‌موو لایه‌كیش عێراق له گرژی و ئاڵۆزی زیاتر، كه له‌ناوچه‌كه هه‌یه، دووربخه‌نه و وڵاته به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ببه‌ن. له كۆتاییشدا، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان خواست له ئه‌ركه‌كانیدا.
* نێچیرڤان بارزانی: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌بێ جیاوازی ته‌ماشای هه‌مووان ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، پاش سوێندخواردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م گوتاری وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش کرد و له سه‌ره‌تادا به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی رێوڕه‌سمه‌كه‌ی كرد و سوپاسی گه‌لی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا به‌خێرهاتنی كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی عێراق و میوان و شانده باڵاكانی وڵاتانی جیهانی و هه‌رێمی و نوێنه‌ران و دیپلۆماتكارانی كرد له هه‌رێمی كوردستان و عێراق کە بەشداری رێورەسمەکە بوون.
نێچیرڤان بارزانی، له یه‌كه‌م وتاری خۆیدا وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و په‌له‌مانتارانی كوردستان ده‌كه‌م كه له بری گه‌لی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگیاندا به‌من و هه‌روه‌ها سوپاسی په‌رله‌مانتارانی كرد چ ئه‌وانه‌ی ده‌نگیانپێداوه و ئه‌وانه‌شی ده‌نگیان پێنه‌داوه و ته‌نانه‌ت نه‌چوونه‌ته په‌رله‌مانیش.
روونیشیكرده‌وه، هه‌مووان كه نوێنه‌ری گه‌لن و له‌لایه‌ن پارته‌كانی خۆیان راسپێردراون، ئه‌ركی دیموكراسی خۆتان پیاده‌كرد.
له‌كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و رۆژه، گه‌لێك یادی خۆش و ناخۆش هه‌ن، هه‌ندێك رووداو به ئاسانی له‌بیر ناكرێن، هێشتا له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ست و كاری رۆژانه‌مان تێكه‌ڵ ده‌بن، یه‌كێك له‌وانه‌ش په‌لاماری تیرۆریستانی داعش بوو، كه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه خه‌ڵكیان كوشتوبڕ كرد، كه كه‌س بیری بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو له سه‌ده‌ی 21 گرووپێكی له‌و جۆره دڕنده‌ییه سه‌رهه‌ڵبدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، رۆڵی گرنگی بینی له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی رێكخراوی داعش و تێكشكاندنی خه‌ونی تاریكپه‌رستان. جه‌نابی سه‌رۆك شه‌ونخوونی كرد و بێ‌وچان كاته‌كانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌سه‌ر برد و به خۆڕاگری ئه‌و ئه‌زموونی پێشمه‌رگایه‌تی خۆی خسته خزمه‌ت گه‌لی كوردستان كه له 16 ساڵییه‌وه پێشمه‌رگه‌یه.
له‌و قۆناغه‌دا جگه له پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رزركردنه‌وه‌ی وره‌یان، له 55 ساڵ ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی خۆی به‌كار هێنا، له ئاستی سیاسییش كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌بوو.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ئێستا و ده‌ستكه‌وته دیموكراسییه‌ی هه‌یه، رۆڵی گرنگی هه‌یه، بۆ یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 1991 جه‌نابیان داوای هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی و ئازادانه‌ی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان.
دووپاتیشی كرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی ده‌بێته ئیلهامی ئێمه بۆ كاركردنی داهاتوومان.هه‌موومان قوربانی گه‌وره‌ماندا له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی و مافی ژیان و نیشتمان و گه‌له‌كه‌مان.
ئاماژه‌ی به قوربانییه‌كان كرد و سڵاوی بۆ پێشمه‌رگه، برینداران، شه‌هیدان و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی نارد، كه له‌و قۆناغه سه‌خته‌دا رۆڵیان هه‌بوو.
هه‌روه‌ها سوپاسی بێپایانی لە حكوومه‌ت و هێزی سه‌ربازی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گووتی: “له قۆناغی داهاتوودا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له هه‌موو رووێكه‌وه پێشمه‌رگه رێكبخرێته‌وه و به‌هێزبكرێت وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق ماف و شایسته‌یی خۆی وه‌ربگرێت”.
كوردستان وه‌كو هه‌رێمێكی فیدراڵی عێراق، سه‌لماندوویه‌تی به‌شێكی كاریگه‌ریی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تییه و رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه، هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانی جیهانیش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، قۆناغی داهاتووش په‌یوه‌ندی پته‌وتر له هه‌رێم ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ عێراق و دراوسێكان و دۆستانی له جیهان، بۆیه ده‌ستی كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌مووان درێژ ده‌كه‌ین”.
نێچیرڤان بارزانی گووتی: “كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه، بێ داواكردنی ماف و داواكردنی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی نییه، ئێمه‌ش وه‌كو به‌شێك له مرۆڤایه‌تی بێ ململانێ و پێشبڕكێی سیاسی نییه. با له‌مه‌ودوا كۆك و ته‌با و ساز بین، ئه‌وه‌ش داخوازییه‌ك نییه له توانا به‌ده‌ربێت”.
هه‌روه‌ها گووتی: “با نیشتمان كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موومان بێت و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان به هه‌موو ره‌نگ و جیاوازییانه‌وه به‌شداری ژیانه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌هێزكردنی بنه‌مای ره‌وتی به‌ره‌و ئاینده‌مان بكه‌ن”.
داوای من وه‌كو سه‌رۆكی چه‌ند ساڵی داهاتوو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یه، پێكه‌وه ئاراسته‌ی هاوبه‌ش ده‌ستنیشان بكه‌ین و پێكه‌وه كار بكه‌ین له‌گه‌ڵ عێراق، دراوسێكان و وڵاتانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی گونجاو دابین بكرێت و ژیان و گوزه‌ران به‌ره‌و پێش ببیه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتێك پێكه‌وه نه‌خشه‌ڕێگای هاوبه‌ش بۆ كوردستان و عێراق داده‌نێین، رێگه‌ی هه‌ڵه هه‌ڵنابژێرین و به‌ره‌و ئاراسته‌ی درووست ده‌چین.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: “ئێمه ئومێدمان به ده‌ستوور هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌توانرا وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌و عێراق بنیاد بنرێت كه هه‌موو گه‌لانی خه‌ونیان پێوه ده‌بین و هه‌رێمی كوردستان رۆڵ و به‌شداری كارای هه‌بوو و به‌رگری لێكردووه”.
هه‌روه‌ها گووتی: “هیچ به‌دیلی دیكه‌ی ده‌ستوور نییه، به ئه‌زموونیش بینیمان پشتگوێخستنی به مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ستی ده‌ستوور ده‌بێته هۆی كێشه و لێكترازان له نێوان پێكهاته‌كان، بۆیه گرنگه به كاری هاوبه‌ش رێز له ده‌ستوور بگرن و جێبه‌جێی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی شنگال و مووسڵ دووباره نه‌بنه‌وه‌و تاریكپه‌رستانی داعش روو له ناوچه‌كه نه‌كه‌نه‌وه”.
هه‌روه‌ها گووتی: “له مێژووی دوور و نزیكدا شه‌ڕ بووه‌ته هۆی وێرانكاری و داڕمانی ئابووری، زۆرجار شه‌ڕفرۆش بیرله‌وه ناكاته‌وه ئاگری شه‌ڕ خۆیشی ده‌گرێته‌وه، بۆ نموونه رژێمی پێشووی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و كوه‌یت و له‌ناو خۆیدا، كه دواجار ئه‌نجامه‌كه‌ی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش باجی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌وان ده‌ده‌نه‌وه. با برینی رابردوومان به لێبورده‌یی ساڕ‌ێژ بكه‌ین، نه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه”.
گه‌لی كوردستان هه‌میشه ویستی مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی خۆی نیشانداوه، جێگه‌ی شانازییه گه‌لی كورد رێگه‌ی نه‌داوه شه‌ڕی رژێمه‌كانی عێراق ببێته شه‌ڕی نێوان كورد و عه‌ره‌ب.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته ئه‌و سامانه سرووشتییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی هه‌یه له خزمه‌ت گه‌ل و هاووڵاتییان به‌كاربهێنرێت