“وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ پرسه‌ نیشتمانی و گشتییه‌كان یه‌كڕیزی كورد ده‌پارێزن”

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ لێدوانێكدا رایگە‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بۆ قۆناخی ئایینده‌, كوردستان به‌ سه‌قامگیرییه‌كی سیاسی و ئابووریدا تێپه‌ڕێت.

به‌هائه‌دین هیواشی خواست، ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنی له‌ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ بكرێت و گوتی: هیوادارین هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و چاكسازی بن، ئه‌مه‌ش پێویستی ته‌نیا به‌ لایه‌نێك نییه‌، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ به‌ش به‌ قه‌باره‌ی خۆی ئه‌ركی ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشان

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووه‌ی ئیسلامی ئاشكراشی كرد، ئه‌وان وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ پرسه‌ نیشتمانی و گشتییه‌كان یه‌كڕیزی كورد ده‌پارێزن و له‌ پرسه‌ تایبه‌ته‌كاندا ئۆپۆزیسیۆن ده‌بن.

Back to top button