عەممار حەکیم : کەسایەتی سەرۆک بارزانی کاریزمابوونی مەلامستەفامان بیر دێنێتەوە

 

..عەممار حەکیم : سەرۆک مەسعود بارزانی لە ئێستا و ڕابردوو ، داهاتووشدا وەک سەرکردەیەکی نەتەوەیی  کوردستانی و عێراقی پێناسە کراوەو هەرواش دەبێت

 

سەرۆک مەسعود بارزانی ، ڕۆڵێکی کاریگەر و ئەرێنی لە سەر پێشهات و ڕووداوەکانی کوردستان و عێراق هەبووە

 

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نشتیمانی و هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانی چاکسازی لە توێی گوتارێکدا لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی داهاتووی کوردستان گووتی : پێش هەر شتێک دەبێت ڕۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی بەرز بنرخێنم کە لە ئێستا و ڕابردوو ، داهاتووشدا وەک سەرکردەیەکی نەتەوەیی  کوردستانی و عێراقی پێناسە کراوەو هەرواش دەبێت

 

حەکیم لە درێژەدا دەڵێت : سەرۆک بارزانی بە تایبەتمەندی کەسایەتی خۆی ڕۆڵێکی کاریگەر و ئەرێنی لە سەر پێشهات و ڕووداوەکانی کوردستان و عێراق هەبووە و کەسایەتی بەرێزیان کەریزما بوونی مەلامستەفای بارزانیمان بیر دێنێتەوە .

Back to top button