روحانی : پێویستە ئەورووپا لە هەمبەر تیرۆریزمی ئابووری ئەمریکادا خۆڕاگر بێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/06/qalbi-wena-1-9.jpg)
حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ هایکۆ ماس ، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ، داوای هەڵویستی کرداری و بەپەلەی لە یەکیەتی ئەورووپا کرد بۆ بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران .
لەم کۆبوونەوەدا ، سەرۆک کۆماری ئێران باسی لە بەڵێنیەکانی سێ وڵاتی ئەورووپایی کرد لە بەردەوامیان بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی و گووتی : چاوەڕوانیمان لە یەکیەتی ئەورووپا هەیە لە هەمبەر تیرۆریزمی ئابووری ئەمریکا لە دژی خەڵکی ئێران خۆراگری بکەن و بەڵێنەکانی خۆیان بەرنە سەر .