گرتەیەکی فیدیۆیی تێوەگلانی سوپای پاسداران ئاشکرا دەکات لە سەرکەوتنی ئەحمەدی نەژاد لە ساڵی 2009

 

 

پاش تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ساڵی 2009 ، ئەو کات بزووتنەوەی چاکسازی گوتیان  گومانمان هەیە سوپای پاسداران ساختەکاریەکی زۆریان ئەنجام دابێت ، بەتایبەتی پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و سەرکەوتنی ئەحمەدی نەژاد

 

لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2009 و لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی دا فەرماندەی سوپای پاسداران محەممەد عەلی جەعفەری و فەرماندەی بەسیج محەممەد ڕەزا نەقدی و حسێن تائیب نوێنەری خامنەیی لە نێو سوپای پاسداران گرتەیەکی فیدیۆییان بڵاو بۆتەوە  کە  تیایدا  ئاماژەیان داوە بە دەستێوەردانی سوپای پاسداران و خودی عەلی خامنەیی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان

 

محەممەد عەلی جەعفەری گوتی هەر چەند نزیك ئەبوینەوە لە ڕۆژی دەنگدان  زیاتر نیگەران ئەبووین چونکە وای بۆ ئەچووین ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی چاکسازیخوازان و  میر حسێن مووسەوی بشکێتەوە و ئەمەش هێڵی سوورە بۆ سوپای پاسداران ،  بۆیەش بڕیارمان دا کار بۆ گۆڕینی ئەنجامەکان بکەین بۆ بەرژەوەندی ئەحمەدی نەژاد، کاندیدی باوەرپێکراوی سوپا و عەلی خامنەیی

Back to top button