ئه‌مریكا نامه‌یه‌ك بۆ سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ده‌نێرێت

خواكوڕك

شه‌وی 23/11/2016 كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر هاوخه‌می خۆی بۆ تیرۆركردنی مامۆستا وشیار ئیسماعیل ده‌رده‌برێت و ده‌ڵێت، تكایه‌ هاوخه‌می ئێمه‌ش بگه‌یه‌نن.

كێن كرۆس كونسوڵی گشتی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له‌نامه‌یه‌كی كراوه‌دا كه‌ بۆ به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ده‌ینوسێت هاتووه‌، :”به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی مه‌رگی دكتۆر وشیار ئیسماعیلمان پێگه‌یشت ،تكایه‌ سه‌ره‌خۆشی ئێمه‌ قه‌بوڵ بفه‌رموون”.

كونسه‌ڵی گشتی به‌ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو راده‌گه‌یه‌نێت، “ده‌زانم جه‌نابتان هاورێ و هه‌ڤاڵێكتان له‌ده‌ستدا كه‌ په‌یامی ئاشتی و لێبورده‌یی بوو، ئێمه‌ هه‌ست به‌ئازاری له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌كان ده‌كه‌ین، خوالێی خۆشبوو یه‌كێك بوو له‌م سه‌ركردانه‌”.

هه‌روه‌ها له‌ نامه‌كه‌ هاتووه‌، “تكایه‌ رێز و سڵاوی من بگه‌یه‌نن به‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو، من متمانه‌م هه‌یه‌ به‌گه‌رانه‌وه‌ی ئاسوده‌یی بۆ هه‌موتان له‌دوای ماوه‌ی ئه‌م ماته‌مینیه‌و له‌وكاته‌ی ئێوه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ن بۆ ئه‌و حیكمه‌تانه‌ی كه‌ خوالێخۆشبوو گه‌یاندی به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گوێرایه‌ڵی قسه‌كانی بوون”.

 

14962901_1549394948410082_1698681729_n
نامه‌ی قونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر بۆ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو
15211676_1549395495076694_2053722523_n
نامه‌ی قونسوڵی گشتی ئه‌مریكا بۆ ئه‌مینداری گشتی ئه‌كگرتوو

 

Back to top button