ئایا مۆسکۆ پشتیوانی کوردەکان دەکات دژی ئەنقەرە ؟
نووسەری ڕوسی لیۆبۆف شفیدۆفا گوتی تورکیا پشتیوانی لە بەرەی ڕزگاری نیشتیمانی دەکات لە سوریا و ئەم بەرەیە هەموو هێزەکانی ئۆپۆزیسێونی لەخۆگرتووە لە ئەدلیب و لە بەرامبەر دا ڕووسیا مەبەستێتی پشتیوانی چەکدارە کوردەکان بکات
دەزگا ڕاگەیاندنە بیانیەکان باسیان لە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەنقەرە کردووە بۆ پڕچەك کردنی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و چەکدارە تووندڕەوەکان و ڕوسیا هەوڵی پشتگوێ خستنی دا و چاوەڕێ تورکیا بوو بەڵێنەکانی جێ بەجێ بکات و هێرشی ئەم هێزانە دوور بخاتەوە لە ئەدلیب
ڕژێمی سوریا بە پشتیوانی مۆسکۆ هێرشی پێچەوانەیان کردە سەر هێزەکانی ئۆپەزیسیۆن لە ئەدلیب و ئەردۆغان نەیتوانی هێرشەکە ڕابگریت لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بوو لە پشتیوانی بەرەی نەسرە کە مەترسیە لەسەر سوریا و ڕوسیا و خزمەت بە پەرژەوەندیەکانی کریملن ناکات
هەندێ لە دەزگا ڕاگەیاندنە بیانی و لە نێوانیشیان دا کوردیەکان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە نووسیویانە مۆسکۆ ئامادەیی پیشان داوە بۆ پشتیوانی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ دژی تورکیا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا