بەڤیدیۆ: بزانە ئارام بۆچی دەیەوێت سلێمانی رادەستی بەغدا بكات
خواكوڕك
ئارام شێخ محەمەد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر دابینكردنی موچە بۆ خەڵكی خیانەت بێت، شانازی پێوەدەكەن.
ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە پۆستەكەی پشكی پارتی بوو درا بە ئارام لەسەر رێكەوتنی سیاسی گۆڕان و پارتی لە میانی بەشداری كردنی لە خۆپێشاندانەكانی سلێمانی پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانی راگەیاند لەرێگای مامەڵەی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بێ گەرانەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا.
لەبەرامبەردا لەبەرنامەیەكی ئەنوەر حەمدانی زۆمی كامیرا خرایە سەر گەندەلیەكانی ئارام شێخ محەمەد و پەرلەمانتارێكی عێراقی دەلێت 43 بۆ ئارام شێخ محەمەد كراوە، ئەنوەر حەمدانیش دەلێت ئەی خێرە تۆ رەخنە لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەگریت لەسەر گەندەڵی.
هەر لەسەر لێدوانەكانی ئارام شێخ محەمەد پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق گە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاند كەس نەیگۆتووە فشار خستنە سەر حكومەتی عێراق بۆ دابین كردنی بووجە و مووچە بۆ كوردستان خیانەتە، بەڵام داواكردن پارە خیانەتە، ئەوەی تۆی دەیكەیت داواكردنی پارەیە نەك مووچە و بووجە،
هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی عێراق دەلێت ئارام شێخ محەمەد لەدەیان دۆسیەی گەندەڵی لەعێراق تێوە گلاوە، ئەگەر راست دەكات با ژمارەی سەیارەكانی خۆی بۆ خەڵكی سلێمانی و مامۆستایان ئاشكرا بكات، بۆ ئەوەی خەڵكی سلێمانی و مامۆستایان بزانن چەند سەیارە بۆ ئارام كراوە تا بزانن ئەو فریشتەیە كێیە، دەیەوێت كوردستان دابەش بكات، بۆیە لێرە بەروونی بەئارام دەلێن ئەوەی تۆ داوای دەكەی پارە وەرگرتن و پارچە كردنی خەڵك وخاكی كوردستانە ئەمەش نەك خیانەتە بەڵكو گەورەترین خیانەتە.