له خورماتوو جارێكی دیكە ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی كورد كەوتەوە
ئێوارەی رۆژی دووشەممە جارێكی دیكە ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی كوردی سنووری شاری خورماتوو كەوتەوە.
هاوار حەمید، جووتیارێكی گوندی (تەپەسەوز)ی سەر بە خورماتووە ڕاگەیاند: ئێوارەی دووشەممە 10/6/2019 ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی كوردی سنووری گوندی تەپەسەوز-ی سەر بە خورماتوو كەوتەوە و ئاگركە تاوەكو سنووری ناوچەی (هەفتەغار)ی سەر بە شارۆچكەی داقووق تەشەنەی كرد.
گوتیشی: بەو هۆیەوە دەیان دۆنم دەغڵودانی جووتیارانی سنوورەكە سووتان و زیانیان پێگەیشت و هیچ لایەنێكی پەیوەندیداریش بۆ كوژانەوەی ئاگركە نەهات.