وۆڵد پۆڵه‌تیك:سیسی موباره‌كی دووه‌مه

 

‌ فیدریك دیكنتڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی

ڕۆژنامه‌ی وۆڵد پۆڵه‌تیك  ڕیڤیوی ئه‌مریكی وتارێكی بڵاوكرده‌وه‌ تایبه‌ت به‌ سیاسه‌تی ئێستای عه‌بدولفه‌تاح سیسی و ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ سه‌رۆكی ئێستای میسر هاوشێوه‌ی موباره‌ك درێژه‌ به‌ سیاسه‌ت ده‌دات له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات

نوسه‌ر جه‌خت له‌ پلانی سیسی ده‌كاته‌وه‌ له‌ سه‌پاندنی زیاتری هه‌یمه‌نه‌ی سوپا به‌سه‌ر كۆی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌یه‌وێت وا نیشانی میسریه‌كان بدات سوپا فریادڕه‌س و هۆكاری ده‌ركردنی میسره‌ له‌ نه‌هامه‌تیه‌كان ئه‌وه‌یش له‌ ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ لایه‌ن سوپاوه‌

نوسه‌ره‌كه‌ی پۆڵه‌تیك ڕیڤیوو ڕه‌خنه‌ له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئه‌و شێوازه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی یازده‌هه‌م و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستا ناگونجێت به‌ڵام سیسی ده‌یه‌وێت به‌و ڕێگه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ حوكم بكات له‌و وڵاته‌

Back to top button