ئەمریکا : تەنیا ڕێگای چارەسەر ڕێکەوتنێکی نوێیە لەگەڵ ئێران
ئەمریکا دەلێت چارەسەری کێشەکانی ئێمە و ئێران ڕێکەوتنێکی باشتری نوێی ئەتەتۆمییە .
مۆرگان ئوورتاگوس ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە دەڵێت ڕێکەوتنێکی نوێی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دەبێت هەموو ( پلانەکانی ئێران کە دەبنە هۆی هەڕەشە ) لە خۆ بگرێت .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە قسەکانی حەمەجەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە گوتبووی تەنیا ڕەواندەوەی گرژییەکانی نێوانمان کۆتایی هاتن بە ( شەڕی ئابوورییە ) دەڵێت ئەو قسانە هیچ کاریگەریەکی لە سەر ئەمریکا نەبووە
مۆرگان ئوورتاگوس هەروەها دەڵێت : ئێران یان دەبێت وەک هەر وڵاتێکی تر سیاسەت و کردەوەیەکی ئاسایی بگرێتەبەر یان دەبێت چاوەڕێی دارمانی گشتی ئابووری خۆی بێت ، هەڕەشەی ئەم دوواییانەی ئێرانیش بۆ دەست پێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم و پێشێلکردنی خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی هەنگاوێکی زۆر هەڵەیە .