پەرلەمانی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت ناوزەد کرد
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت به ناوزه‌دكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، ناوی مەسرور بارزانی، وه‌ك کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشكه‌ش كرد و دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان خستییه ده‌نگدانه‌وه.
به 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له كۆی 97 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌شدار بوو. مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ناوزه‌د كرا.