واڵ ئەستریت ژورناڵ : زڕبراکەی ڕێبەری کۆریای باکوور بە سیخۆڕی ( سی ئای ئەی ) دەرچوو
کیم جوونگ نام ، زڕبرای ڕێبەری کۆریای باکوور کە لە ساڵی 2017 لە مالزی کوژرا ، کاری بۆ دەزگای هەواڵگری و سیخوڕی ئەمریکا کردووە .
ڕۆژنامەی واڵ ئەستریت ژوورناڵ ڕۆژی دووشەممە لە زار سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئەم هەواڵەی کردۆتە سەر دێڕی رۆژنامەکە .بە پێی ئەم هەواڵە تا ئێستاش زۆرێک لە وردەکاری پێوەندی کیم جوونگ نام و دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ناڕوونە .
لەم ڕاپۆرتە هەواڵیەدا هاتووە ، چەند بەرپرسێکی کۆنی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە زڕبرای کیم جوونگ ئوون کە ساڵانێک لە دەرەوەی کۆریای باکوور ژیاوە و پێگەیەکی ئەوتۆو بەهێزی لە ناو خۆی وڵاتدا نەبووە ، ڕەنگە نەیتوانیبێت هەموو نهێنی وڵاتەکەی بۆ ( سی ئای ئەی ) ئاشکرا بکات .
وەک باس دەکڕێت جیا لە هەواڵگری ئەمریکا ، وێدەچێت جوونگ نام پێوەندی نهێنی لە گەڵ هەواڵگری چین دا بووبێت .
لە کۆتایی ئەم هەواڵەدا هاتووە کیم جوونگ نام لە مانگی فێورییەی 2017 بۆ چاوپێکەوتن لە گەڵ پردی پێوەندی خۆی و هەواڵگری ئەمریکا سەردانی مالیزیای کردبێت .
تا ئێستا ( سی ئای ئەی ) سەبارەت بەم هەواڵەی واڵ ئەستریت ژووناڵ کاردانەوەی نەبووە .