سەرۆك بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد

سەرۆک مەسعود بارزانی بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان و ناوزەدکردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە هاتووە: دڵخۆشم بەوەی ئەمڕۆ پەرلەمان مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی نوێی حکوومەت هەرێمی کوردستان هەڵبژارد.
لە درێژەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و بە تەواوی پشتگیری بۆ هێنانەدی هەرێمی کوردستانێکی گەشەسەندووتر و سەرکەوتووتر دەکەم.