مەسرور بارزانی سەردانی لایەنە سیاسیەكان دەكات
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات.
ئەمرۆ “سێ شەممە” پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجامداو تێیدا بە دەنگی 87 پەرلەمانتار مەسرور بارزانی متمانەی پێبەخشرا تا لە ئایندەیەكی نزیكدا كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنێت، لەمبارەیەوە ئومێد خۆشناو لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەیدا ئاماژەی بەوە كرد لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتو مەرسومی سەرۆكایەتی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بۆ مەسرور بارزانی دەردەچێت.