شاندێکی بازرگانانی ئێرانی سەردانی هەولێر دەکات

شاندێك كە لە ٣٠ بازرگانی ئێرانی پێكھاتووە، سەردانی پایتەختی هەرێمی کوردستان دەكەن.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، ژووری بازرگانی و پێشەسازی و كشتووكاڵی پارێزگای گولستان رایگەیاندووە، شاندێك كە لە ٣٠ بازرگانی ئێرانی پێكھاتوون، بە ئامانجی بەشداریكردن لە پێشانگای تایبەت بە ئێران كە لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت، سەردانی پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن.

بە گوێڕەی ئەم هەواڵە، ئەو شاندەی كە بەشداری پێشانگاكە دەكات، نوێنەری ١٤ كۆمپانیای بەرھەمھێنان لەخۆدەگرێت و بەرھەمی خۆیان لەگەل پارێزگاكانی عێراق نمایشدەكەن.

پێشانگاكە لە ١١ ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و تا ١٥ ی مانگ بەردەوام دەبێت

Back to top button