وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستكاری مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی مامۆستایان ده‌كات
خواكوڕك
كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ 23/11/2016 له نێوان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده و سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایان چه‌ند رێكه‌وتنێكی له‌باره‌ی مووچه‌ی مامۆستایان لێكه‌وتۆته‌وه و ساڵی نوێش مووچه‌ی مامۆستایان زیاد ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه ده‌ستكاری رێژه‌ی لێبڕینی مووچه‌ی مامۆستایان ده‌كرێت، كه كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر زیادبوونی مووچه مامۆستایانه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی له سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی لێبڕێنی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی مامۆستایان بۆ له‌سه‌دا 20 كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان تا رێژه‌ی له 30 زیاتر نابێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌نیا ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌گرێته‌وه كه ناونیشانیان مامۆستایه.