لاورۆڤ داوایەک ئاراستەی ئێران و دراوسێیەکانی دەکات
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگی لاورۆڤ دەڵێت واژووکردنی پەیماننامەی هێرش نەبردنە سەر یەکتر نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو کاریکی بەسوود ئەبێ و هەندێ لەم وڵاتانە ئامادەن دەسپێشخەریەکەی ئێران تاوتوێ بکەن
سەرۆکی ڕوسیا ولادمیر پۆتن باسی لە ئۆپەراسیۆنی بونیاتنانی متمانە و دامەزراندنی سیستەمێکی ئاسایش کرد لە ناوچەی کەنداو بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە
سەبارەت بە ململانێی ئەتۆمی لاورۆف گوتی ووڵاتەکەی و ئەمریکا پێویستە بەیاننامەیەکی هاوبەشی لەسەر بەرزترین ئاست بنیاتبنێـن بۆ ڕێگا نەدان بە هاویشتنی ڕۆکێتە ئەتۆمیەکان