فەڕەنسا پیلانی هێرشێکی تووندڕەوەکان پوچەڵ دەکاتەوە

 

 

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی فەڕەنسا باسیان کرد کە دەسەڵاتداران شانەیەکیان لە  ڕاستە تووندڕەوەکان هەڵوەشاندەوە کە پیلانیان داڕێشتبوو بۆ هێرش کردنە سەر شوێنی خواپەرستی موسڵمان و جوولەکەکانی فەڕەنسا

 

سەرچاوە دادوەریەکان گوتیان کە پۆلیسی فەڕەنسا توانی شانەیەك لە ” نازیە نوێیەکان ” هەڵبوەشێنیتەوە  کە بەنیاز بوون هێرش بکەنە سەر موسڵمان و جوولەکەکان ، پیلانگێری ئەم شانەیە هەرزەکارێك بووە و پۆلیس هاوکات چەندین کەسی تری لە گەڵ دەستبەسەر کردووە

Back to top button