ڕوسیا له‌م كاته‌دا سیسته‌می به‌رگری ئێس٤٠٠ ده‌داته توركیا
ڕوسیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاتی ڕاده‌ستكردنی سیسته‌می ئێس ٤٠٠ ی به توركیا دیاری كرد و ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه‌متره له مانگێك
یوری ئوشاكۆڤ یه‌كێك له یاریده ده‌ره‌كانی كرملن ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له مانگی حه‌وت ئێس ٤٠٠ ده‌داته ئه‌نقه‌ره
پێشتر چه‌ندین جار ئه‌مریكا هۆشداری دایه توركیا له كڕینی ئه‌و سیسته‌مه پاشگه‌ز ببێته‌وه به‌ڵام دواجار توركیا گوێی له واشنتۆن نه‌گرت و ئه‌وه‌ش له ئاینده كاریگه‌ری قورسی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان واشنتۆن – ئه‌نكه‌ره