ئەمریکا بە گەمارۆی ناوەندێکی بانکی ، پرۆژەی (ئینستێکس) ی ئەورووپا بۆ ئێران  ئیفلیج دەکات

 

 

 

هەواڵێک سەبارەت بە گەمارۆخستنەسەر ناوەندێکی ئابووری ئەورووپا بڵاو بۆتەوە کە راستەوخۆ پێوەندی بە پرۆژەی ( ئینێستێکس ) واتە پرۆژەی بەردەوامی ئابووری ئێران ئەرووپا هەیە .

 

ئاژانسی ( بلۆمبێرگ ) ڕۆژی دووشەممە لە زار بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ، بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بۆ ئەوەیە گەمارۆکە بسەپێنن .

 

ناوەندی پەرەپێدانی بوواری ئابووری تیجاری ئێران  ئەورووپا ، پێوەستە  بە سیستمێکی بانکی ناوەندی  کۆماری ئیسلامی ئێران و هەر لە لایەن ئێرانیشەوە دامەزراوە و ئاڵ و گۆڕەکانی دراوی  بازرگانی ئێران و ئەورووپا پێکەوە گرێ دەدات .

 

پەر فیشەر ، بەرپرسی ئاڵمانیایی ئینێستێکس یان هەمان ناوەندی پەرە پێدانی بازرگانی ئێران ئەورووپا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا سەردانی ئێرانی کردبوو بۆئەوەی پێش کۆتایی هاتنی مۆڵەتی 60 ڕۆژەی ئێران لەم بووارەدا بگەنە ئەنجامێک .

بانکی ناوەندی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆی خراوەتە سەر ، ئیستا بلۆمبێرگ لە زمان بەرپرسێکی ئەمریکیەوە ئاشکرای دەکات کۆشکی سپی بە نیازە ناوەندی بانکی ( ئێس تی ئێف ئای ) بخاتە لیستی گەمارۆکانە . بەم پێیەش ناوەندی یارمەتیدەری پەرەپێدانی ئابووری بازرگانی نێوان ئێران و ئەورووپا فەشەل دێنێت .

Back to top button