شاندێكی حكوومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات.
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستانە و كاندیدەكەی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم هاتە راسپاردن، رای گەیاند شاندێكی حكوومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات.
رێبوار بابكەیی ئەمڕۆ سێ شەممە رایگەیاند كە بەمنزیكانە شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات بۆ باسكردنی چەند دۆسیەكی گرنگ دیارترینیان كەركووك و بەڕێوەبەردنی هاوبەشی، هەروەها دۆسیەی نەوت و بودجەی ئەمساڵ و میكانیزمی خەرجكردنی پشكی هەرێم.
زیاتر گوتی، پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر چەند خاڵێكی هاوبەش پێكهاتووە كە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا باس دەكرێن و روونی كردەوە شاندەكە پێكدێت لە ژمارەیەك وەزیری حكوومەتی هەرێم دوای پێكهێنانی، جیا لە چەند كەسایەتییەكی سیاسی.
دووشەممەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی خوارد وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆش پەرلەمانی كوردستان مەسروور بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ پێكهێنانی حكوومەت راسپارد و بە بۆچوونی زۆرێك لە كەسایەتییەكانی ناوخۆ و عێراقی قۆناغێكی پڕ لە هاریكاری و گفتوگۆ و رێككەوتن لەگەڵ بەغدا دەست پێ دەكات.