ترەمپ : کۆریای باکور بەڵێنەکانی بردۆتە سەر

 

 

دۆناڵد ترەمپ ،سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند نامەیەکی تایبەتی  لەلایەن “کیم جوونگ ئوون ”  ڕێبەری کۆریای باکووربەدست گەیشتووە .

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت : ڕێبەری کۆریای باکوور بەڵێنی خۆی بردۆتە سەر و هیچ تاقیکاری ئەتۆمی و مووشەکی بالستیکی ئەنجام نەداوە .

ترەمپ وێرای ئەوەی گووتی کۆریا توانایی بەرەوپێشچوونی هەیە گووتی نامەکەی کیم لەوپەڕی سادەیی و برادەرایەتیدا بوو .

بە گووتەی ترمپ لە ئێستادا پێوەندی ئەمریکا و کۆریای باکوور لەو پەڕی باشیدایە .

Back to top button