قەڵغانی لەیزەری : سیستمێکی نوێی بەرگری هێزی دەریایی ئەمریکایە بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ بەلەمە توند ئاژۆکان
هێزی دەریایی ئەمریکا بەنیازە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی بەلەمە بچکۆڵەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و مووشەکە کورت مەوداکان ئەم چەکە بەکار بێنێت .
ئەم چەکە لەیزەرییە کە ناوی ” هیلووس ” ە و بە ئەسڵ ناوێکی کۆنی یۆنانییە بڕیارە لە سەر پاپۆڕەشەڕکەرەکان جێگیر بکرێت ، ئەم قەڵغانی بەرگرییە لە ساڵی 2021 وە دەکەوێتە بوواری خزمەتی سەربازییەوە .
وا بڕیارە پاپۆرەشەڕکەرەکانی جیلی ئاری بێرک بە لەیزەری ناتیلووس و ڕاداری چاوەدێری” ئۆپتیکال دزلەر” تەیار بکرێن .
پاپۆڕەشەڕکەرەکانی جیلی ( ئارلی بێرک ) یەک لە بەهێزترین کەشتی شەڕکەری هێزی دەریایی ئەمریکان ، ئەم چەکە نوێیە وا بڕیارە ببێتە جێگرەوەی ئەو چەکانەی لەئەمڕۆدا کەڵکیان لێ وەردەگیرێت .