شووتی بخۆن، بۆ چارەی 5 نەخۆشی سوودی هەیە

جگە لەوەی شووتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (ئەی) لە (92%) ی ئاوە، لە هەمان كاتدا سوودی تەندروستی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ.

لە دوایین لێكۆڵنەوەی پزیشكیدا دەركەوتووە، كە خواردنی شووتی جگە لەوەی پێشتر، زانرابوون سوودی زۆری تری هەیە :

1. دژی شێرپەنجەیە: شووتی پڕە لە مادەی لیكۆبین كە هاوكارە بۆ پارستنی مرۆڤ لە نەخۆشی شێرپەنجە لە كۆئەندامی هەرسكردن.

2. باشتركردنی تەندروستی چاو : مادەی لیكۆبین هاوكارە بۆ پارستنی چاو لە هەوكردن و هەموو دژە زیان بەخشەكانی چاوە.

3. تەندروستی دڵ باشتر دەكات : مادەی لیكۆبینی ناو شووتی مەترسییەكانی نەخۆشەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، چونكە مادەی كۆلیسترۆلی خراپ كەم دەكاتەوە لە هەمان كاتدا بەرز بوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن كەم دەكاتەوە.

4. ئازاری ماسوولەكەكان كەم دەكاتەوە: بە هۆی بوونی مادەی سیترۆل لە نێو شووتی هاوكارە بۆ ئەوەی ئازارەكانی ماسولەكەكان كەم دەكاتەوە لە هەمان كاتدا خورادنەوەی شەربەتی شووتی خوولانەوەی خوێن بۆ وەرزشكارن باشتر دەكات.

5. دژی نەخۆشی رەبۆیە: بەهۆی بوونی ڤیتامین (ئەی) لە نێو شووتی هاوكارێكی باشە بۆ ئەوەی رێگری بكات لە تووش بوون بە نەخۆشی رەبۆ.

Back to top button