رێكخراوی ئۆپیك بڕیار له‌ رێژه‌ی سڕكردنی نه‌وت ده‌دات

خواكوڕك

هه‌فته‌ی داهاتووی رێكخراوی ئۆپیك كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات بۆ پاڵپشتی كردن له‌و بڕیاره‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌زائیر له‌ 28ی مانگی رابردوو له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی فرۆشی نه‌وت رایگه‌یاندبوو.

وابڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا بڕیاره‌كه‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخ و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئه‌ندام، رێكخراوه‌كه‌ بڕیار له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی فرۆشتنی نه‌وت بدات له‌ نێوان له‌سه‌دا 4 بۆ 4.5 بۆ هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له‌ رێكخراوه‌كه‌.

پێشتر حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ داعش و زۆریی‌ خه‌رجییه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌ نییه‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت كه‌مبكاته‌وه‌، به‌ڵام عه‌بادی رایگه‌یاند له‌ ئێستادا كاری‌ له‌پێشینه‌یان هه‌وڵدانه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت”.

حه‌ده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق، پشتگیریی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ پلانه‌كانی‌ رێكخراوی‌ ئۆپیك نیشاندا، كه‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌نیازه‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وتی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندام كه‌مبكاته‌وه‌، تا له‌به‌رامبه‌ردا نرخی‌ نه‌وت به‌رزببێته‌وه‌.

Back to top button