كێشه‌ی كاره‌بای دھۆك چاره‌سه‌ر ده‌كرێ

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ رێكه‌وتی 11/6/2019 به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌بای پارێزگای دهۆك، نێچیرڤان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ود.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان له‌دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا رێژه‌ی گاز ئۆیڵ بۆ به‌كارخستنی وێستگه‌ی كاره‌با له پارێزگای دهۆك زیاد بكرێت بۆ 1200000 لیتر /رۆژانه (یه‌ك ملیۆن ودووسه‌د هه‌زار لیتر) هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌بای دهۆك وقه‌زای سۆران كه پێشتر به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕی 15000000 (پانزه ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) بۆ ته‌رخان كرابوو كه به‌زووترین كات بخرێته بواری جێبه‌جێكردن.