سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێرێت

ئەندامێکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان گوتی، دووای ئەوەی ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ ناوی سەرۆکی حکوومەت پەسەند کرا، پەرلەمان ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کردووە و سبەی مەڕسوومی سەرۆکایەتیی ھەرێمی پێ دەردەچێت و سەرۆکی ڕاسپێردراوی حکوومەت دەست بە پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دەکات و لە ماوەی کەمتر لە مانگێکی دیکەدا حکوومەت پێک دێت.

خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووه‌: دوێنێ بە زۆرینەی دەنگ کاندیدی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرا و دوواتر پەرلەمان ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی کردووه‌، بۆ ئەوەی مەڕسوومی سەرۆکایەتیی ھەرێمی پێ دەربچێت و ھیچ بەربەستێک لە پێشی نییە و سبەی سەرۆکی ھەرێم مەڕسوومی بۆ دەردەکات.

خەدیجە عومەر گوتیشی: بەھۆی ئەوەی ڕێککەوتن لە نێوان لایەنەکاندا ھەیە سەرۆکی حکوومەت دەتوانێ کەمتر لە مانگێک کابینەی نوێ پێک بێنێت، چونکە زۆر دووا کەوتووە و ناکرێت لەمە زیاتر دووا بکەوێت.

Back to top button