شنگال.. لە دوو رۆژدا ١٠٠ ھەزار دۆنم گەنمی جووتیاران سووتێندراوە

سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال گوتی، سووتاندنی گەنمی جووتیارانی شنگال بەردەوامە و تەنیا لە دوو رۆژدا زیاتر لە ١٠٠ھەزار دۆنم گەنم سووتاوە. دەشڵێ: “بە ڕای ئێمە، دەستی حەشدی شەعبی و پەكەكەی تێدایە.

وەیس نایف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووه‌: سووتاندنی گەنمی جووتیارانی سنووری شنگال درێژەی هەیە و تەنیا لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ھەزار دۆنم گەنم سووتاوە و ھێزە عێراقییەكانی سنوورەكەش لێی بێدەنگن.

نایف گوتیشی: بە بڕوای ئێمە، حەشدی شەعبی و پەكەكە دەستیان لە سووتاندنی گەنمی جووتیاراندا هەیە، چونكە ئەوان لە سنوورەكە باڵادەستن و ھەر خۆشیان ئەو كارە دەكەن بۆ ئەوەی داژیەتیی كورد بكەن لە سنوورەكە.

Back to top button