ئەمریکا : کەڵک وەرگرتن لە سانتیفیوژی پێشکەوتوو لە لایەن ئێرانەوە پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمییە .

 

 

 

نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی یاسادانەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، کەڵک وەرگرتنی ئێران لە سانتیفیوژی پێشکەوتوو بە پێشێل کردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی دەزانێت .ئەو دەڵێت ئێران ۆابەندی ڕێکەوتنی ئەتۆمی نەبووە .نوێنەری ئەمریکا بۆ جارێکی تریش داوای دانووستان لە گەڵ ئێران دەکات .

جەکی ڤۆڵکات ، نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی یاسادانەرانی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی باس لەوە دەکات دەسەڵاتدارانی ئێران ڕێکەوتنی ئەتۆمیان پێشێل کردووە .

شه‌ری نێوان ئێران و ئه‌مریكا

بەڵام لە هەمانکاتدا داوا لە ئێران دەکات بۆ دانوستانێکی نوێ و دەڵێت ئەمریکا هەرکات ئامادە لەم بارەوە ڕێکەتنێکی نوێ بێنێتە ئاراوە .

Back to top button