جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران: به خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێم كار له‌گه‌ڵ هاوڕێم مه‌سرور بارزانی بكه‌م
ئه‌مەریكا خۆشحاڵه به ناوزه‌دكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌ندرو پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، تویتێكی له‌باره‌ی ناوزه‌دكردنی مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نووسیووه و تێیدا خۆشحاڵی خۆی به‌و هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕیووه.
ئه‌ندرو پیك له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی “رۆژێكی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان به خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێم كار له‌گه‌ڵ هاوڕێم مه‌سرور بارزانی بكه‌م”.
لە لایەكی دیكە بەلجیکا هاوبەش و پاڵپشتی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
هێندریک ڤان دی ڤێلدێ، باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی “بەلجیکا هاوبەشێکی راستەقینەی ئەجێنداکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دەبێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەلجیکا پشتیوان و هەماهەنگکاری هەولێر دەبێت.
ڤان دی ڤێڵدی، لە درێژەی تویتەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی و کابینەکەی بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر خواست