راگەیەندراوێك لە مەسرور بارزانییەوە
مه‌سرور بارزانی، دوای راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا ده‌ڵێت: “هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان”.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌ماوه‌ری پارتی و ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، بۆ ده‌ستانیشانكردنی بۆ ئه‌و پۆسته.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
“پەیوەست بە ناوزەدکردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی بەرێز سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سوپاس بۆ متمانەتان و هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تاکو هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبکەین. ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەکان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.
مەسرور بارزانی
١٢/٦/٢٠١٩”