پرۆژهی مهسرور بارزانی بۆ كێشهی ئابووری و نهوت له گهڵ بهغدا چیه

مهسعود حهیدهر راوێژكاری سهرۆك بارزانی له لێدوانێكدا لهبارهی كابینهی نوێی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند”كێشەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كێشەی جەوهەرین و پەیوەندیی بە تێڕوانینی سیاسی ئیدارەدانی دەوڵەتی عێراقەوە هەیەة ههروهها گوتیشی: “ئەو بنەمایەی لەدوای رووخانی رژێمی سەدام پێكهاتەكانی عێراق لەسەری رێك كەوتن و دەستووریش لەسەر ئەو بنەمایە نووسرایەوە، پاشگەزبوونەوەیەكی تێدایە، زیاتر ئەوانەی حوكمڕانن لە عێراق باوەڕیان بە حكوومەتی مەركەزی هەیە، بڕوایان بە پێكەوەژیان و پێكەوە ئیدارەدان و بنەماكانی دەستوور نییە، بۆیە كێشەكان پێویستیان بە چارەسەری جەوهەری هەیە”.
مهسعود جهیدهر ههروهها لهبارهی دواین سهردانهكهی سهرۆك بارزانی بۆ بهغدا گوتیشی” دوای سەردانی سەرۆك بارزانی لە ساڵی رابردوو بۆ بەغدا، كە منیش لە هەموو كۆبوونەوەكان بەشدار بووم، سەركردەكانی عێراق لەو كۆبوونەوانە ئەوەیان دووپات كردەوە لە چەند ساڵی رابردوودا هەڵەی گەورەیان كردووە لە ئیدارەدانی دەوڵەت و پێداچوونەوە دەكەن، ئێستا خۆشبەختانە یەكێك لە ئەنجامەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی و هەوڵی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان، بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان لە بەغداوە دێت”.
ههروهها ئهو راوێژكارهی سهرۆك بارزانی گوتیشی” خودی سەرۆك وەزیرانی عێراق تێڕوانینی باشی هەیە، بەڵام دۆسێی ئابووری كە پشكی هەرێمە، كە دارایی و ئیستیحقاقاتی سیادیی كوردە لە دەوڵەتی عێراقدا، لەوانە قەرزەكان و پڕۆژەكان، كە عێراق سوودی لێ وەردەگرێت و هەرێم سوودمەند نییە لێی، بۆیە دەبێت هەموو ئەو دۆسێیانە چارەسەر بكرێن، ههروهها لهبارهی دۆسیهی نهوت دهشلێ”بە نوێنەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی چووینە بەغدا و لەگەڵ سەركردەكانی عێراق و لیژنەی دارایی كۆبووینەوە و قسەمان كرد، هەرێم 5 ساڵ بودجەی بڕدراوە و شەڕی داعشی لەسەر بووە و ئابڵووقەی ئابووریی لەسەر بووە و شایستەی دارایی كۆمپانیا نەوتییەكانی لەسەرە، بۆیە پێیوستە ساڵی 2019 وەكوو قۆناخێكی ئینتیقالی سەیر بكرێت، هەرێم نەوتی خۆی بفرۆشێت مووچەی پێ تەواو بكات و پڕۆژەكان تەواو بكات و پارەی كۆمپانیا نەوتییەكان و قەرزەكان بداتەوە، دوای پێكهێنانی كابینەی تازە، ئەوكات دۆسێی ئابووری بەتەواوی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی لەسەر بكرێت و چارەسەرێكی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە”.
لهبارهی رێكهوتنهكهی ساڵی 2019 مهسعود حهیدهر گوتیشی” بەغدا رازییە لەسەر ئەوەی ساڵی 2019 بەم جۆرە بێت و هەرێمی كوردستان نەوتی خۆی بفرۆشێت: “كابینەی حكوومەتی هەرێم كە بەم نزیكانە پێكدێت، پێویستی بە 3 مانگ هەیە بۆ ئەوەی هەرێم دیراسەی تەواوی دۆسێی ئابووری بكات لەگەڵ بەغدا، هەوڵ دەدرێت لە كۆتایی ساڵ لەسەر دۆسێی نەوت و دۆسێی ئابووری تێگەیشتن لەگەڵ بەغدا دروست بكرێت و رێككەوتنی لەسەر بكرێت، ههروهها باسی لهوهش كرد” هەرێمی كوردستان پێویستی بە چەند ملیار دۆلار هەیە، بۆ ئەوەی دۆخی قورسی سەرشانی تێبپەڕێنێت، گوتیشی” بۆ ئەوەی ئیدارەدانێكی ئاسایی لە هەرێمی كوردستان هەبێت، حكوومەت ساڵانە پێویستی بە 13 ملیار دۆلار هەیە، بۆ ئەوەی مووچە بدرێت و پڕۆژەكانیش وەگەڕ بخرێنەوە و ئیشوكارەكانی تریش بەئاسایی بڕۆنە پێشەوە”.
لهبارهی كابینهكهی مهسرور بارزانی راسپێردراوی پێكهێنانی حكومهت دهلێـ” كابینەی داهاتوو بە تێڕوانینێكی جیاوازی ئابووری و سیاسی و ئیداری كار دەكات: “مەسەلەی ئابووری تەنیا بە حكوومەت چارەسەر ناكرێت، بەڵكوو پێویستی بە دۆزینەوەی هەلی كارە لە كەرتی تایبەت و زیاتر ببووژێتەوە، ساڵانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە 25 بۆ 40 هەزار هەلی كاری تازە هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت گەنجان و دەرچووان بخرێنە سەر كار، ئەوە بە حكوومەت ناكرێت، بەڵكوو زۆر سێكتەری وەكوو كشتوكاڵ و پیشەسازی و پڕۆژەی بچووك و بازرگانی هەیە دەبێت ببووژێنەوە و بەگەڕ بخرێنەوە، ئەوەش پێیوستی بە پلان و هەماهەنگی هەیە”.