بارزانی : ئێمە ناتوانین سیاسەتی خۆمان لەسەر حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بسەپێنین

خواكوڕك
 
لەمیانی بەشداری كردنی لە دیدارێكی كەناڵی فارسی بارزانی دەلێت من هەموو كات ئەوەم بەگوێچكەی دەوڵەتانی ناوچەكە چرپاندووە، كە بەهیچ شێوەیەك بە چەك چارەسەری كێشەی كورد ناكرێت، حەڵی چەك رێگا چارە نیە، بۆیە پێویستە چارەسەری كێشەی كورد لە ئێران دانووستاندنە لەگەڵ ئۆپزسیۆنی كوردی.
 
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی بی بی سی فارسی كە واچاوەروان دەكرێت، رۆژی سێشەممەی داهاتوو بڵاو بكرێتەوە، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەلێت دیدگای ئێمە بۆ قۆناغی نوێی ناوچەكە و بەتایبەت ئێران و خەباتی پارتەكانی كوردستان لە رۆژهەڵات دەلێت بەرلە هەمووشتێك دەمانەوێت ئاسایشی هەرێمی كوردستان و دراوسێكانمان پارێزراو بێت و تووشی گرفتی ئەمنی نەبین، بەڵام ئەوە راستە حزبی دیموكراتی كوردستان لەهەرێمی كوردستانن، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن هێزی سەربازی خۆیانن لە ناو خاكی ئێران.
 
هەروەها بارزانی دەلێت من هەموو كات جەخت لەوە دەكەمەوە، رێگاچارەی چارەسەر كردنی كێشەكان لەرێگای چەكەوە ناكرێت، بۆیە باشتر وایە، ئێران و گروپە ئۆپزسیۆنەكان پێكەوە گفتوگۆ بكەن حەلی ئاشتیانەی چارەسەری كێشەكان، دەلێت دەبێت ئەوەش بڵێم کە ئێمە بەرپرسیاری سیاسەتی پارتەکانی دیکە نین و ناتوانین ڕێوشوێن و سیاسەتی خۆمان بە ناچاری بەسەر ئەواندا بسەپێنین.
Back to top button