له‌باره‌ی مارشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ی ره‌قیب په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌ی دا

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی په‌خشنه‌كردنی سروودی نیشتمانی عێراقی و مارشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ی ره‌قیب له‌ مه‌راسیمی سویندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌ی دا”.

به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند”كه‌ وه‌ك عورفێكی په‌رله‌مانی مارشى نه‌ته‌وه‌یى ته‌نیا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى گرێدانى په‌رله‌مان په‌خش كراوه‌ و له‌ دانیشتنه‌ ئاساییه‌كانى تردا په‌خش ناكرێت، دانیشتی ژماره‌ (7)یش دانیشتنێكی ئاسایی بووه‌ و دانیشتنى كردنه‌وه‌ى وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه‌، بۆیه‌ په‌خش نه‌كراوه‌”.

ڕۆژی دووشەممە 10/6/2019، دانیشتنی ژماره‌ (7)ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان تایبەت بە سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) وه‌ك سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان سوێندی یاسای خوارد”.

Back to top button