ڕاوێژکاری خامنەیی باس لە هاوپەیمانیەکی هەرێمی دەکات

 

 

لیوا یەحیا سەفەوی جێگر و ڕاوێژکاری فەرماندەی شۆرشی ئیسلامی ئێران پێی وایە  هاوپەیمانیەکی هەرێمی نێوان ئێران و عێراق و سوریا پرۆژەیەکی ئیستراتژییەو  بۆ بەرپەچدانەوەی تیرۆرستان و هەڕەشە دەرەکیەکان پێویستە

 

سەفەوی لە کۆبوونەوەیەکی دا لەگەڵ بەرپرسان ناوەندی  بەرگری نیشتیمانی پارێزگای خوراسان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران گوتی ” بەرەی عێراق و ئێران و سوریا و دەریای ناوەڕاست پێویستیەکی ئابووری و سیاسی و ئەمنی و بەرگریە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێسرائیل و ئەمریکا

 

عێراق و سوریا تەواوکەری ئیستراتژیەتی  ئێرانن و بازاڕەکانیان دەبێتە ئامانجی هەناردەی کاڵاکانی ئێران و دەکرێ قەبارەی هەناردەی ئێران تەنها بۆ عێراق لە 10 ملیۆن بکرێتە 20 ملیۆن و بە تەواو کردنی هێڵی شەمەندەفەر لە دەروازەی سنووری خەسرەوی بۆ بەغدا ، ئاسیای ناوەڕاست ببەستێتەوە  بە عێراق و سوریا و دەریای ناوەڕاست لە ڕێگای خاکی ئێران

 

سەرچاوە :  م ، ن

Back to top button