ڕۆیتەرز : ئێران بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی داوای نێوەندگیری لە یابان دەکات

 

 

 

ئاژانسی رۆیتەرز لە زار سەرچاوەیەکی ناو حکومەتی ئێران ئاشکرای دەکات . تاران داوای لە “شینزوو ئابە ” کردووە حەول بدات ئەمریکا ڕازی بکات گەمارۆ نەوتیەکانی ئێران کەم کاتەوە یان لێخۆشبوون بۆ هەندێک وڵات دەربکات بۆ بەردەوامی کڕینی نەوت لە ئیران .

 

ئەوە لە کاتێکدایە بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام پێداگریان لەوە کردووە تا ئەمریکا نەگەڕێتەوە ناو رێکەوتنی ئەتۆمی دانووستانی لە گەڵ ناکەیین .

 

سەرۆك وەزیرانی یابان شینزوو ئابە

ڕۆیتەرز لە درێژەدا لە زار سەرچاوەیەکی ترەوە دەنووسێت : ئابە دەتوانێت نێوەندگیرێکی باش بێت نێوان ئێران و ئەمریکا ، ئەو سەرچاوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە یابان بەردەوام ڕێزی تایبەتی لە ئێران گرتووە و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش دەتوانێت ڕۆڵێکی ئەرێنی لە کەم کردنەوەی گرژییەکانی نێوانمان بگێرێت .

 

س، ی ، ن

Back to top button