سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتیوانی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هیدی له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاندووه‌”هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی سەرۆکی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵخۆشی کردین، گوتیشی بەغدا بە قورساییەکی زۆرەوە بەشداریی رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد  ده‌شلیـ”پاڵپشتیی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین”.

هه‌روه‌ها عادل عه‌بدولمه‌هیدی  گوتیشی”هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا گرنگن”.

پاش رێورسمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی 6ی 2018 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.

Back to top button