لێپرسراوێکی دیاری ئێران لیستی کاندیدە جێگرەوەکانی خامنەیی ئاشکرا دەکات

 

 

 

 

موحسین ئەراکی  ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران دوێنی چوارشەممە ئاشکرای کرد کە لیستێك هەیە بەناوی ئەو کاندیدانەی پالیۆراون بۆ جێگرەوەی ڕابەری ئێران عەلی خامنەیی وسێ ناو بەرچاوون

 

 

ئەراکی گووتی ئەم کاندیدانە مەرج نییە ئەندام بن لە ئەنجوومەنی شارەزایان و ئەم پرسە نهێنیە و سەتاسەت لە ئەو ئەنجوومەنە لە 88 ئەندام  پێک هاتووە دەزگای ڕاسپێردراوە بۆ هەڵبژاردنی ڕابەری ئێران و بەرپرسە لە کەم وکورتیەکانی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتەکانی یان لە کاتی کۆچ کردنی

 

سەرۆک کۆماری  ئێستای ئێران حەسەن ڕوحانی و سەرۆکی داد  ئیبراهیم ڕەئیسی و سەرۆکی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران سادق لاریجانی لە گرینگترین کاندیدەکانن بۆ جێگرەوەی خامنەیی،  بەڵام بە ئەگری زۆر ” ڕەئیسی ” بەهۆی پەیوەندیە پتەوەکانی لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەبێتە براوی ئەم لیستە .

س- ش ، ئ

Back to top button