فڕۆكەكانی توركیا رێگای سەرەكی نێوان ئامێدی و دهۆكیان بۆردوومانكرد
دولی ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو بە بیانووی بنكەو بارەگاكانی پەكەكە سوپای توركیا ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستانیان بۆردووماندەكرد, لە ئێستادا قولای سنورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردووماندەكاتەوە لەم چوار چێوەیە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا رێگەی نێوان ئامێدی و دهۆكیان بۆردوومان كرد، بەو هۆیەوە بەنزینخانەیەكی سەر رێگەكە و پڕۆژەی هێڵی ئاوی ئامێدی زیانیان بەركەوت.
بەپێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) فڕۆكەكانی توركیا بەنزینخانەیەكیان لە نزیك ئامێدی كردووەتە ئامانج، بۆڕی سەرەكیی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ئامێدی زیانی بەركەوتووە.
ئەگەرچی بۆردوومانەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە، بەڵام لە دوورایی نزیكەی یەك كیلۆمەتری ناوەندی شاری ئامێدی بووە و بەم هۆیەوە ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆری لەنێو خەڵكدا بڵاوكردووەتەوە.