سزاکانی ئەمریکا کۆمپانیایەکی عێراقی گرتەوە
ئەمڕۆ چوار شەمە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوی کۆمپانیای ” منابع پروە الجنوب ” واتە ” سەرچاوەکانی سامانی باشووری عێراق ” ی خستە لیستی ڕەشەوە و ئاماژەی بە ڕۆڵی دا لە قاچاغچیاتی کردنی بە چەك و پشتیوانی دارایی بۆ سوپای پاسداران
سوپای پاسداران ئەم کومپانیایە بەکار هێناوە بۆ ئاودیو کردنی چەك بۆ هاوپەیمانەکانی لە عێراق بە سەدان ملیۆن دۆلار چگە لەمەش کۆمپانیای سەرچاوەکانی سامانی باشوور بۆ بازرگانی گشتی ڕۆڵی هەبووە لە گواستنەوەی ملیۆنەها دۆلار لە ئێرانەوە بۆ عێراق بۆ چالاکیە نایاساییەکانی سوپای پاسداران
چگە لەم کۆمپانیایە دوو بازرگانی عێراقی ناویان خرایە لیستی ڕەشەوە ” مەکی کازم عەبدلحەمید ئەسەدی ” و ” مەحەمەد حسین ساڵح ئەلحوسنی ” و بەهیج شێوەیەك مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت و بەتایبەتی لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی
سەرچاوە : الشرق الاوسگ