حوسیەكانی یەمەن فڕۆكەخانەیەكی سعودیەیان بۆردوومانكرد
دوای ئەوەی حوسیەكانی یەمەن چەند جارێك سنورەكانی سعودیەو فرۆكەخانەكانی ئەو وڵاتە بۆردوومانكرد, ئەمڕۆ میدیای سعوودییە دیمەن و وێنەی شوێنەواری ئەو بۆردومانەی بڵاوكردەوە، كە حووسییەكانی یەمەن دوێنێ بە مووشەك كردبوویانە سەر فڕۆكەخانەی (ئەبها) لە باشووری سعوودییە و بە هۆیەوە 26 كەس بریندار بوون.
حووسییەكان لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاندبوو، بە مووشەكی كروز تاوەرەكانی چاودێری فڕۆكەخانەی ئەبهای سعوودییەیان بۆردومان كردووە، كە 200 كیلۆمەتر لە باكووری سنووری یەمەنەوە دوورە.
لە ئاستی نێودەوڵەتییدا ئیدانەی بۆردومانی حووسییەكان كراوە و ئەمەریكا لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە كە بە توندی ئیدانەی رووداوەكەی كردووە.
هاوكات هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعوودییە، كە لە 2015ەوە بۆردومانی یەمەن دەكات، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە حووسییەكانی یەمەن كرد.