فرۆكه‌كانی رژێمی سوریا هێزه‌كانی قه‌ڵغانی فورات بۆردومان ده‌كه‌ن

خواكوڕك

سوپای توركیا ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ 24/11/2016 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌كانی سوپای سوریا 3 سه‌ربازیان له‌ نزیك شارۆچكه‌ی باب كوژراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای توركیا هاتووه،‌ كه‌ هێزه‌كانی سوپای رژێمی سوریا له‌ به‌یانی ئه‌مرۆوه‌ به‌ چڕی بۆردومانی شارۆچكه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ بوون.

سوپای توركیا له‌ماوه‌ی رابردوو هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای ئازاد ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ شارۆچكه‌ی باب ده‌ستپێكرد له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و شارۆچكه‌كه‌یان له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی داعش ئازادكرد.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ یه‌كه‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌ نێوان سوپای توركیا و سوپای سوریا ئه‌نجامدرا له‌وه‌ته‌ی توركیا هاتۆته‌ ناو خاكی سوریاوه‌، هه‌ر ئه‌مرۆش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركی رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی داهاتوودا وه‌ڵامیان ده‌بێت بۆ ئه‌و ده‌ست درێژیانه‌.

Back to top button